لاڤرۆڤ: وڵاتانی رۆژئاوا لایەنێکن لە پێكدادانه‌كانی ئۆکرانیا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گوتارێكی پێشکەش کرد، تێیدا ئاشكرایكرد، سوپای ئۆکرانیا و پێکهاتە نەژادپەرستەکان، ماوەی هەشت ساڵە دانیشتووانی دۆنباس دەکوژن.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی رووسیا لاواز بکەن، ئامانجیان ئەوەیە تا له‌توانایاندایه پێکدادانەکانی ئۆکرانیا درێژبکەنەوە.
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا راستەوخۆ دەستیان لە پێكدادانه‌كانی ئۆکرانیادا هەیە و ئەوان لایەنێكن له‌و شه‌ڕه.
ئەوەشی خستەڕوو، خەڵکی دۆنباس بڕیاریانداوە بەرگری لە مافەکانیان لە ئازادیی بەکارهێنانی زمانی رووسی وەک زمان دایک کە بەپێی دەستووری ئۆکرانی دەستەبەرکراوە، بکەن.
باسی لەوەش کرد، فەرماندە، ئەفسەر و سەربازە بەکرێگیراوەکانی ئۆکرانیا، تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و لێپرسینەوە لەگەڵ 220 کەس دەکەین.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، کە سوپای رووسیا تەنیا رووبەڕووی هێزە سەربازییەکانی کیێڤ نەبووەتەوە، بەڵکو لە هەمان کاتدا رووبەڕووی جوڵه‌ی سەربازیی رۆژئاواش بووەتەوە و چیتر وڵاتانی رۆژئاوا نیازەکانیان ناشارنەوە.
لاڤرۆڤ راشیگه‌یاند، سەرەڕای زیان و کاولکارییەکان، رۆژئاوا ئامانجی ئەوەیە تا له توانایاندایه ململانێکان درێژبکەنەوە، بۆ ئەوەی رووسیا ماندوو و لاواز بکەن.
روونیشیكرده‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا راستەوخۆ دەستیان لە ململانێکانی ئۆکرانیادا هەیە و ئەوان لایەنێکی ئه‌و شه‌ڕه‌ن.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند، جیا له‌وه‌ش هاوكاری سه‌ربازیان پێشكه‌شی كیێڤ كرد.