زاخارۆڤا: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دارده‌ستی خواستی خۆرئاواییه‌كان نییه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی

K24 – هه‌ولێر:

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دارده‌ستی به‌دیهێنانی خواستی وڵاتانی خۆرئاوایی نییه، به‌ڵكو سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی رووسیا یه‌ك، زاخارۆڤا وتی: چاكسازی له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدا پێویسته‌، به‌ڵام نابێت له‌ لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ بكرێت، كه‌ ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بخه‌نه‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان.

زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌ شیعرێكی شاعیری ناوداری رووسیا، ئه‌لكسه‌نده‌ر پوشكین، كرد، كه‌ ده‌ڵێت: "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ئه‌و ماسییه‌ زێڕینه‌ نییه‌، كه‌ خواستی هه‌ندێك كه‌سی شێت به‌دیده‌هێنێت"،

زاخارۆڤا گوتیشی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان میكانیزمی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و داڕشتنی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی دیپلۆماسی جیهان دانه‌ڕمێت و پشێوی سه‌رهه‌ڵنه‌دات.

هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته‌ چاكسازیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی بكرێت و نه‌چێته‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای خۆرئاوایین.