رۆیته‌رز: له 50 شاری ئێران خۆپیشاندانه و تا ئێستا 36 كه‌س كوژراون

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و پاشان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و بووه هۆی توڕه‌بوونی شه‌قامی ئێرانی و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی فراوان له‌م وڵاته.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له میانی راپۆرتێكدا ریزبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانی به قۆناغ خستووه‌ته‌ڕوو، كه بریتین له:
له یۆلیۆی 1999، ژماره‌یه‌ك قوتابی ئێرانی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ركوتكردن كرد.
له مانگی یۆنیۆی 2009، له دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆكۆماری ئێران، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌زاران خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته روویدا و بووه هۆی كوژرانی 70 كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌س و ده‌ستگیركردنی هه‌زاران هاووڵاتی ئێرانی.
له دێسێمبه‌ری 2009دا، به‌هۆی كۆچی دوایی حوسێن عه‌لی مونته‌زیری، خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دروستبوو و بووه هۆی كوژرانی 8 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
له یۆلیۆی 2010، به‌هۆی زیادبوونی باج، بازرگانه‌كانی ئێران بایكۆتی (بازاڕی گه‌وره‌ی تاران)ـیان كرد و خۆپیشاندان دروستبوو.
له فێبرایه‌ری 2011، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی چالاكوانانی ئێران، بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س و ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌سی دیكه.
له مارسی 2011، به‌هۆی خراپ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پێگه‌كانی پاڵپشت بۆ چاكسازی ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی فران كرد.
له یۆنیۆی 2011، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی 2009، خۆپیشاندانی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2012، به‌هۆی خۆپیشاندانی ئێرانییه‌كان، پۆلیس له‌رێگه‌ی غازی فرمێسكڕژێن بڵاوه‌یانی پێكرد.
له دیسێمبه‌ری 2017، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری ئێران، خه‌ڵك ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد.
له یه‌نایه‌ری 2018، حكومه‌تی ئێران ده‌ستی به ئه‌نجامدانی ره‌شبگیری و گرتنی چالاكوانان كرد.
له نۆڤێمبه‌ری 2019، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه كه 200 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شداربوون، بووه هۆی كوژرانی 1500 كه‌س و برینداربوونی هه‌زارانی دیكه.
له یه‌نایه‌ری 2020، به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، ئێرانییه‌كان دژی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
له مانگی مایۆی 2022 به‌هۆی رووخانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له باشووری رۆژئاوای ئێران، خۆپیشاندان دروستبوو، بووه هۆی كوژرانی 24 كه‌س.
به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، له 50 شار و شارۆچكه‌ی ئێرانی خۆپیشاندان به‌هۆی كۆچی دوایی ژینا ئه‌مینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا ئێستاش 36 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی كه‌وتوونه‌ته ده‌ستگیركردنی به‌كۆمه‌ڵی چالاكوانان و هاووڵاتیانی ئێرانی، جیا له‌وه‌ش هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و تێلگرامیان داخست، كه ئێرانییه‌كان زیاتر به‌كاری ده‌هێنن.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی هاووڵاتیان و خۆپیشانده‌رانی ئێرانی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای خسته سه‌ر به‌رپرسانی پۆلیسی ئاكار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته.
سەرۆککۆماری ئێران دوێنێ رایگه‌یاند، دۆسییەی ژینا ئەمینی هێشتا لە لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام وڵاتانی رۆژئاوایی بە دووڕوویی مامەڵە لەگەڵ پرسەکە دەکەن.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له نیویۆرك رایگه‌یاند، رووداوێک لە ئێران روویداوە کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، ئەگەر کەمتەرخەمییەک یان هەڵەیەک روویدابێت، بێگومان لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.