نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی دابەزی

نرخی زێڕ
نرخی زێڕ

K24 - هەولێر:

نرخی زێڕ لە دوایین مامەڵەکانی هەفتانەیدا بۆ کەمترین ئاستی لە دوای مانگی نیسانی 2020 دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ لێکەوتەکانی بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، کە بە‌هۆیەوە پێنوێنی دۆلار و داهاتی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا بەرزبوونەوە.

لە مامەڵە خێراکاندا، نرخی زێڕ سەدا 1.7 بۆ 1642.79 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک دابەزی. لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بە رێژەی سەدا 0.5 بۆ 1672 دۆلار دابەزی.

لە بارەی کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو لە دوایین مامەڵەکانیدا بە رێژەی سەدا 3.3 بۆ 19 دۆلار و پلادیۆم بە رێژەی سەدا 3.6 بۆ 2091.91 دۆلار و پلاتین بە رێژەی سەدا 2.7 بۆ 875.97 دۆلار دابەزین.

ئەمڕۆش نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 390,000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 353,000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 295000 دیناری عێراقی