ره‌نگه ئاراوخۆ له مۆندیال بێبه‌ش بێت
بارسێلۆنا گورزێکی گەورەی بەر دەکەوێت و بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید لە کۆندێ و ئاراوخۆ بێبەش دەبێت، پزیشكێكی ئیسپانیاش پێشبینی ده‌كات به‌رگریكاره ئۆروگواییه‌كه ته‌نانه‌ت له مۆندیالیش بێبه‌ش بێت.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی رایگەیاند جول کۆندێی بەرگریکاری فەرەنسی و رۆناڵد ئاراوخۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی پێکان بوونە و بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەونەوە.
لە بەیاننامەکەی یانە کەتەلۆنییەکە هێما بۆ ئەوە کراوە کۆندێ لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە و بۆ یارییەکان بەردەست نابێت.
لە هەمان کاتدا بلاوگرانا بڵاویکردەوە کە ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی تووشی پێکانێکی ماسولکەیی بووە لە رانی راست و ئەمیش پێویستی بە کاتە بۆ چاکبوونەوە، ته‌نانه‌ت پێگه‌ی موندۆی ئیسپانیا پێشبینی كردووه كه ئه‌و یاریزانه نه‌توانێت به‌شداریی له هیچ یارییه‌كی 2022 بكات.
لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کۆندێ لە نێوان سێ بۆ چوار هەفتەی پێویستە بۆ چاکبوونەوە، بەڵام ئاراوخۆ کاتێکی زیاتری پێویستە و رەنگە شەش بۆ حەوت هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەمەش دوو بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا لە یاریی کلاسیکۆ ئامادە نابن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دكتۆر فیران ئاباد پزیشكێكی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ره‌نگه جۆری پێكانه‌كه‌ی ئاراوخۆ بچڕانی ماسولكه بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه و له مۆندیالیش بێبه‌ش ده‌بێت.
پێگه‌ی ریكۆردی پورتوگالی له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: هه‌ڵبژارده‌ی ئێران خزمه‌تی به پورتوگال گه‌یاند و گورزێكی گه‌وره‌شی له ئۆروگوایی دا كه ئاراواخۆی به‌رگریكاری تووشی پێكان بوو، به‌وپێیه‌ی له مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، پورتوگال و ئۆروگوایی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن و له رۆژی 28ـی مانگی 11 رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه و پێشبینی كراوه له‌و یارییه ئاراوخۆ یاریی نه‌كات كه دوو وه‌رزه ئاستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا پێشكه‌ش ده‌كات.