رێگه نادرێت به‌رهه‌می جووتیارانی كورد له بازاڕه‌كانی كه‌ركووك ساخ بكرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لەبازگەکانی شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزە عێراقییەکانه‌وه رێگری له هێنانی بەرهەمی جووتیارانی کورد بۆ نێو بازاڕەکانی كه‌ركووك ده‌كرێت.
به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رێگری له به‌رهه‌می جووتیارانی كورد ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بهێندرێنه نێو بازاڕه‌كانی شاره‌كانی كه‌ركووك، ئه‌و چه‌نده‌ش کاریگەرییه‌كی نه‌رێنی لەسەر جموجۆڵی بازاڕی سەوزومیوە له كه‌ركووك دروست کردووە.
تەڵعەت جەوهەر، بەرپرسی لقی كه‌ركووكی یەکێتی جوتیارانی کوردستان به‌كوردستان24ـی رایگه‌یاند، ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌ن و به‌دواداچوونیان بۆ كردووه، داواش له به‌رپرسانی عێراق ده‌كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن. ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، چەندین جووتیاری كوردی كه‌ركووك سکاڵایان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپی هێزە عێراقییەکان له بازگه‌كاندا تۆماركردووه.
جووتیارێكی پێنجوین به‌ناوی (محه‌ممه‌د كازم) كه ته‌ماته ده‌هێنێت بۆ نێو بازاڕه‌كانی كه‌ركووك به‌كوردستان24ـی گوت: بەزەحمەت بەرهەمەکانمان ساخ دەکەینەوە و هێزه عێراقییه‌كان له بازگەکان ڕێگریمان لێ دەکەن.
به‌گوته‌ی جووتیارانی كورد، هەرچەندە هێنانی بەروبوومی هاوردەکراو قەدەغەیە، بەڵام بازاڕه‌كانی كه‌ركووك پڕن لەبەرهەمی هاوردەکراو و ئەو بەروبوومانە "بەپارە" دەهێنرێنە نێو كه‌ركووكەوە.