سه‌رۆك بارزانی: خۆتان له‌كه‌س به‌گه‌وره‌تر مه‌زانن و خۆتان له‌كه‌سیش بچووكتر دانه‌نێن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی له‌میانی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك رایگه‌یاند، ئێستا شێوازی شه‌ڕكردن له‌دژی گه‌لی كورد گۆڕاوه، ئێستا باره قورسه‌كه سه‌رشانی نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌شڵێت: له‌نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستاندا چاوساغی بۆ دوژمن و نه‌یارانی گه‌لی كورد ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ـی ئه‌یلوولی 2022، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له قه‌زای سێمێل به‌شداریكرد له فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك و رایگه‌یاند: ئێستا شێوازی شه‌ڕكردن له‌دژی گه‌لی كورد گۆڕاوه، پێشتر شه‌ڕه‌كه ئاشكرابوو، به تۆپ، فڕۆكه، تانكی زرێپووش و سوپا شه‌ڕیان له‌دژی گه‌لی كورد ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا شێوازه‌كه گۆڕاوه و، باره قورسه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بۆیه پێویسته رۆشنبیره‌كانمان گۆڕه‌پانه‌كه بۆ دوژمن و نه‌حه‌زه‌كانمان چۆڵنه‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمانبێت بۆ پشتیوانیكردنیان ده‌یكه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مێژووی گه‌لی كورد پڕه له شانازی و سه‌رفرازی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پڕیشه له ئێش و ئازار، گه‌لی كورد قوربانییه‌كی زۆری داوه، ئێستاش پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پلانه‌كانی دوژمنان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. ده‌شڵێت: ناكرێت گه‌لی كورد خۆی به‌كه‌م بزانێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه، چونكه خۆ به‌كه‌م زانین وه‌ك مردنه، خۆتان له‌كه‌س به‌گه‌وره‌تر مه‌زانن و خۆتان له‌كه‌سیش بچووكتر دانه‌نێن. له‌باره‌ی ساڵیادی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی گوتی، "له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا ته‌نها ده‌توانم بڵێم، ده‌ست و چاوی ئه‌وانه ماچ ده‌كه‌م كه خۆیان نه‌چه‌ماند و خۆیان ناچه‌مێنن".
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: ئێستا نه‌یارانی گه‌لی كورد ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی كورد بشكێنن، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌چه‌كێكی سووك شه‌ڕی فڕۆكه‌ی پێ ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ئیراده‌مان شكێندرا هیچ قه‌در و قیمه‌تێكمان نامێنێت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه هه‌شمانن، هه‌مووی له‌ده‌ستده‌چن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له‌نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ماندا چاوساغی بۆ دوژمنان ده‌كرێت و ده‌بینین ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به رۆشنبیر ده‌زانن چاوساغی بۆ دوژمن و نه‌یارانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌لتوور، فۆلكلۆر، مێژوو و خه‌باتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بسڕنه‌وه.