سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانی عێراق كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 28ـی ئه‌یلوولی 2022، په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.