بەڕێوەبەری شارەدێی قەراج: گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری شارەدێی قەراج ئاشكرايكرد، جووڵه‌ی داعش له‌و ناوچانه ماون، كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ده‌وروبه‌ری چیای قه‌ره‌چووغ.
هەیسەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەدێی قەراج، تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه، چونكه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێستا دۆخی ئه‌منی له ناحیه‌ی قه‌راج سه‌قامگیره، به‌ڵام له دیوی چیای قه‌ره‌چووغ بۆشایی ئه‌منی هه‌یه، گونده كوردنشینه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵكراون و له هه‌ر یه‌كێك له‌و گوندانه ته‌نیا 3 بۆ 4 ماڵیان تێدا ماوه، هۆكاره‌كه‌شی له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه".
ده‌شڵێت: "داعش له ناوچه‌كه بوونی هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ، سه‌باره‌ت به گونده كوردنشینه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سنووری قه‌زای مه‌خموور، به‌دیاریكراویش ناحیه‌ی قه‌راج، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه خه‌ڵك زۆرترین ترسی له‌و دۆخه هه‌یه".