فازڵ میرانی: ریفراندۆم جیابوونه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌نگمان به سه‌ربه‌خۆیى دا
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له گوتارێكدا ئاشكرایكرد، ریفراندۆم تاوان نییه، ئێمه جیا نه‌بووینه‌وه، به‌ڵكو ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌نگمان به سه‌ربه‌خۆیى دا.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چوارچێوه‌ی گوتارێكدا رایگه‌یاند، ریفراندۆم جیابوونه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌نگمان به سه‌ربه‌خۆیى دا، ئه‌گه‌ر ئێمه جیابوونه‌وه‌مان بویستبایه، ئه‌وه قسه و كردارمان به به‌راورد له‌گه‌ڵ قسه و كردارى ریفراندۆم جیاوازتر ده‌بوو، كه ده‌ره‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى (به‌ڵێ)دا بوو.
میرانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له هه‌ڵوێستى وڵاتانى هه‌رێمى تێده‌گه‌ین، كه نیگه‌رانبوون به به‌شدارى ئاپۆڕاى میلله‌ته‌كه‌مان له ریفراندۆمدا، چونكه ئه‌وان هه‌ست به برینى دابه‌شكردنى میلله‌ت و خاكى كورد ده‌كه‌ن، كه له نێو خۆیان دابه‌شیانكردووه.
ده‌شڵێت: "رووداوى ریفراندۆم خرایه ئه‌ستۆى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، كه ویست و خواستى میلله‌ته‌كه‌ى بۆ جاڕدانى پیاده‌كردنى مافى خۆى ته‌رجەمه‌كرد، كه نه شه‌رع، نه یاسا و نه نه‌ریتیش حه‌رامى نه‌كردوون".
فازیڵ میرانی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، سه‌رۆك بارزانى له دواى ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه دوور و درێژه، به شێوه‌یه‌كى روون و راشكاوانه سه‌ره‌ده‌رى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد و هیچى لێ نه‌شاردنه‌وه، زۆر به ئاشكرا بواری به سه‌رجه‌م میلله‌تى خۆى و هێزه سیاسییه‌كان دا، هه‌ڵوێستى كردارى و گوفتارى خۆیان یه‌كلاكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: پارتی به درێژایى ته‌مه‌نى پارتێك بووه له خه‌مى ئارامى و ئاساییش و سه‌روه‌رى عێراقدا بووه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانى پێشووییه‌وه كه دواى شمووله‌تییه‌كه‌یه‌وه خستییه نێو جه‌نگ، ئاڵۆزى و پشێویه‌كه‌وه، كه وایكرد ببێته ئامانجێكى ده‌ولى بۆ گه‌مارۆدان و جێگاى بێباوه‌ڕى.