بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - فۆتۆ: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - فۆتۆ: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24

K24 – هەولێر

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوول، کاتژمێر 10:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوژمەی  26 ملیار و 500 ملیۆن دینار دادەنرێت.

پڕۆژەکان بریتین لە:

دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل - باچیکا.

دروستکردنی جادەی سەرەکی جووتساید لە ناحیەی دەرکار.

دروستکردنی جووتسایدی باتیفا.

دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ.

دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ.

نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.

لەوبارەوە گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوردستان24ی گوت: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئێمە دوای ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی زاخۆ دەکات و بەردی بناغەی چەند پڕحژەیەک دادەنێت، کە پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژین، پێشتر سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر 115 پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابوو لە سنووری ئیدارەی زاخۆ چوونە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکیان تەواو بوونە".