هێڵی ئه‌نته‌رنێت له‌نزیك ناوچه‌ی سه‌وز له‌كار ده‌كه‌وێت
K24 - هەولێر:
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ترسی فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان، هێڵه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خاوكراوه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێنیش ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان ناکرێنەوە.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
دوای زیاتر لە مانگێک لە هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان جارێکی دیکە کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوە و لە هەمانکاتیشدا تشرینییەکان و بەشێک لە لایەنگرانی رەوتی سەدر بڕیاری خۆپیشاندانیان داوە، شەوی رابردوو، بەشێک لە ھاووڵاتیان لە مەیدانی تەحریر گردبوونەوە و هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانیان کرد ئەگەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بکرێت.