فەرمانگەی میدیا و زانیاری بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن: هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن

لۆگۆی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
لۆگۆی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی رووماڵی میدیایی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا داوای كردووه‌، كه‌ناڵه‌كان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه‌، هاتووه‌: پێویستە گشت کەناڵەکان هەست بە بەرپرسیارێتی کاری پیشەیی خۆیان بکەن و لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی لەوشێوەیە، شوێنی ڕووداوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەگوازنەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی چاوساغی هێرشبەران و کەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی زیاتر، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەند هاووڵاتییەک بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە ڕووماڵکردنانە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێگای مووشەک و درۆنی خۆکوژییەوە، بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج و تا ئێستاش بۆردومانەکان بەردەوامن.

پێویستە گشت کەناڵەکان هەست بە بەرپرسیارێتی کاری پیشەیی خۆیان بکەن و لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی لەوشێوەیە، شوێنی ڕووداوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەگوازنەوە، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی چاوساغی هێرشبەران و کەوتنەوەی زیانی ماڵی و گیانی زیاتر، کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەند هاووڵاتییەک بوونەتە قوربانی ئەم جۆرە ڕووماڵکردنانە.

پێویستە لەسەر میدیا و میدیاکاران بە شارەزاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەن و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان ڕێنوێنی گونجاویان بکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢