پوتن: ئه‌وه‌ی رووده‌دات كاریگه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ته

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ئۆكرانیای بۆ كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت گه‌ڕانده‌وه.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، هۆكاری شه‌ڕی ئۆكرانیا، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و كێشه‌ی وڵاته هه‌ڵوه‌شاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی له نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا رووده‌دات، جیا له‌وه‌ش ئه‌و رووداوانه‌ی كه له وڵاته هاوسنووره‌كان رووده‌ده‌ن، هه‌مووی بۆ كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له رۆژانی 18 تا 21 ئابی 1991 له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی میخائیل گۆرباچۆڤ هه‌وڵی كوده‌تا له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت درا.
له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان خه‌ڵك و كوده‌تاچییه‌كان، یه‌كێتی سۆڤییه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و كۆتایی به جیهانی دوو جه‌مسه‌ری هات و گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا دروستبوو، وڵاته‌كه‌ش به‌سه‌ر كۆماره پێكهێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت دابه‌شكرا.