ھۆشیار عەبدوڵڵا: دەمانەوێت كێشەكانی ھەرێمی كوردستان و بەغدا چارە بكەین
K24 - بەغدا
ھۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان كە ئەندامی شاندی یەكێتی و گۆڕان بۆ بەغدا رایگەیاند سەردانەكەیان سەردانێكی حزبییە ئەوجا پەرلەمانییە.
گوتیشی ئەوان تێگەیشتنێكی تەواویان ھەیە بۆ رێككەوتنەكەی نێوانیان، ھۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێ بە رێككەوتنەكەیان دەیانەوێ كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان چارە بكەن و جۆری ئەو پەیوەندییەش كە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدای ھەیە بە ھاوكاری لایەنەكانی دیكە چارە بكەن و كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغداش چارە بكرێن.