به‌رهه‌م ساڵح: بۆردوومانكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قبوڵكراو نییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار عێراق، بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق وه‌سف ده‌كات.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، له‌میانی پێشوازیكردن له قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هاتووه، كه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی و بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به بۆردوومانه‌كانی توركیاشی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و به قبوڵنه‌كراو و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی داناوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق كراوه‌ته‌وه كه ره‌تیده‌كاته‌وه ببێته مه‌یدانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان و خاكه‌كه‌ی به‌كاربهێندرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی ناوچه‌كه.
رۆژی پێنجشەممە (29ی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، كرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی داوه‌ته ئه‌و وڵاته.
ماوه‌ی حه‌فت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆیه، پردێ و زرگوێز، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.