کشاناك: لە قۆناغێكی سەختداین بێگومانین لە پشتیوانی باشووری كوردستان

مەلا بەختیار: وەك كورد جگە لە دیموكراتی داوای ھیچی ترمان نەكردووە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

مەلا بەختیار لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدی باکووری کوردستان رایگەیاند: "وەك كورد نەتەوەیەكی ئاشتیخواز و دیموكراتخوازین، جگە لە دیموكراتی داوا ھیچی ترمان نەكردووە و بچوكترین زوڵمان لە ھیچ نەتەوەیەك نەكردووە".

ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا  گوڵتان کشاناک گوتی: "لە قۆناغێكی سەختداین لە باكووری كوردستان شارەكانمان وێران دەبن و خەڵكەكەمان ئاوارە دەبێت، بێگومانین پشتیوانی باشووری كوردستان بەردەوام دەبێ بۆ ئێمە، دەخوازین رۆژێك لە رۆژان لە وڵاتێكی ئازاددا بژین".

گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەدی باکووری کوردستان بە یاوەری شاندێك لە باشووری كوردستانە و ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.