سەرۆك بارزانی لەگه‌ڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ موحسین عه‌لی مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق | وێنه‌: باره‌گای بارزانی
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ موحسین عه‌لی مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق | وێنه‌: باره‌گای بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

‌سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ موحسین عه‌لی مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحسین عەلی مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە موحسین عەلی مەندەلاوی كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی بۆ نەهێشتنی بنبەستی سیاسی.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ئاماده‌ی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

ڕۆژی شەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موحسین عەلی مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیی عێراقیش ئامادەی بوو، سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە موحسین عەلی مەندەلاوی كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەروەها جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەكانی بۆ نەهێشتنی بنبەستی سیاسی.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا