ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو گوندێکی باڵەکایەتی بۆردوومان دەکات
K24 – چۆمان
کەمێک پێش ئێستا ئێران بە درۆنی بۆمبڕێژکراو گوندی وەردەی لە سنووری قەزای چۆمانی باڵەکایەتی بۆردوومان کرد.
تەیفور محەمەد پەیامنێری کوردستان24 لە دەڤەرەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ سوپای ئێران لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو گوندی (وەردە)ی سەر بە قەزای چۆمانی بۆردوومان کردووە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا زیانە گیانییەکانی بۆردوومانەکە نەزراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 28/9/2022، سوپای ئێران لە رێگەی 73 مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنەوە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا 18 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.