مێسی ده‌توانێت كه‌شتییه‌كه‌ی پاریس رزگار بكات؟

هانده‌رانی پاریس متمانه‌یان به لیۆنێل مێسی هه‌یه ئه‌م وه‌رزه كه‌شتی پاریس به سه‌ركه‌وتوویی به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ ببات.
لیۆنێل مێسی كاپتنی ئارجێنتینا له هاوینی 2021 نه‌یتوانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ بكاته‌وه و به گرێبه‌ستێك تا 2023 په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد و ده‌توانێت بۆ وه‌رزی سێیه‌میش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه درێژ بكاته‌وه.
لیۆنێل مێسی به تۆماركردنی ته‌نیا 11 گۆڵ كۆتایی به وه‌رزی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ پاریس سانجیرمان هێنا و له چه‌ندان یاریش هانده‌رانی پاریس فیكه‌ی ناڕه‌زاییان له دژی مێسی لێدا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ به قورسی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ماڵئاواییان كرد.
لیۆنێل مێسی له دووه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كه هێشتا له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌كه‌دایه له كۆی 12 یاری 7 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه و به دۆخێكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت.
پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا له نێو هانده‌رانی پاریس سانجێرمان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌مووان متمانه‌یان به مێسی هه‌یه و پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كاپتنه‌كه‌ی تانگۆ سه‌ره‌تایه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ پاریس ده‌ستپێده‌كات.
لیۆنێل مێسی له 2000 په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد و له 2021 ئه‌و یانه‌یه‌ی دوای 21 ساڵ جێهێشت، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ و خاوه‌نی زۆرترین ئاسیستی له‌و یانه‌یه نووسییه‌وه، له‌وه‌ته‌ی روویكردووه‌ته پاریس سانجێرمان 46 یاری، 18 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه.