سەعدی پیرە: لەگەڵ عێراق دوو دراوسێی باش بین چاكترە

ئەگەر ریفراندۆمیش بکرێ بە واتای راگەیاندنی شەڕ نییە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c201d696-2e9c-4566-97ec-33e8c356070d/sadipira.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند سەردانی شاندی ھاوبەشی پەرلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا کارێکی باشە و ئەگەر ریفراندۆمیش بکرێ بە واتای راگەیاندنی شەڕ نییە لەگەڵ عێراق. گوتیشی پێویستە لە داھاتوودا لەگەڵ عێراق دوو دراوسێی باش بین.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 سەبارەت بە ھەڵوێستی یەکێتی لەسەر تۆپبارانکردنی ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان، سەعدی پیرە گوتی، بۆردوومانکردنی ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان بریندارکردنی حکوومەتی ھەرێمە، بۆیە پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قسەی جددی لەگەڵ ئەو لایەنانە بکات کە دەستیان لە بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکاندا ھەیە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e8855f9f-79f0-4776-ac69-09aded432fbf/sadipira2.ism/manifest