سلێمانی.. مامۆستایه‌كی ئافره‌ت خۆی ده‌كێشێت به دوو قوتابی خۆیدا

K24 - هه‌ولێر:
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی ته‌واوبوونی ده‌وامی ئاسایی قوتابخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی، مامۆستایه‌كی ئافره‌تی قوتابخانه‌كه خۆی ده‌كێشیت به دوو قوتابی خۆیدا، بوهۆیه‌وه یه‌كێك له قوتابیه‌كانی گیان له‌ده‌ستده‌دات، قوتابیه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، دیار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی ده‌وامی ئاسایی له قوتابخانه‌ی جه‌مالی حاجی عه‌لی له سلێمانی، مامۆستایه‌كی ئافره‌ت "به‌هه‌ڵه" خۆی ده‌كێشێت به دوو قوتابی خۆیدا و، به‌وهۆیه‌وه یه‌كێك له قوتابیه‌كانی گیان له‌ده‌ستده‌دات، قوتابیه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندارده‌بێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و مامۆستا ئافره‌ته‌یه به‌هه‌ڵه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی (ستۆپ)ـی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، پێی ناوه به‌سه‌ر "پانزین" به‌وهۆیه‌وه به خێراییه‌كی زۆر خۆی له‌و دوو قوتابیه داوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه ره‌تی كرده‌وه له‌وباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بۆ كوردستان24 بدات، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه.