سوپای ئێران: چاودێری شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری راهێنانی سه‌ربازی، عه‌مید عه‌لی ره‌زا شێخ، رایگه‌یاند، تاران به وردی چاودێری شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌كات.
گوتیشی: چه‌ند سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاودێری راسپێردراون به شێوه‌ی رۆژانه چاودێری لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه بكه‌ن، بۆ نموونه چاودێری یه‌كه‌ی زرێپۆشه‌كان بكه‌ن و شیكاری پێشه‌وه‌چوونه‌كانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: سه‌رنجی زۆریشمان خستووه‌ته سه‌ر بواری فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌م دواییانه له شه‌ڕه‌كه تێبینیمان كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیارمان داوه كۆلیژێكی تایبه‌ت به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بكه‌ینه‌وه.