په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌غدا
باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی 198 په‌رله‌مانتار له‌باره‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی 198 په‌رله‌مانتار له‌باره‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گه‌كانی حزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوند و ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌و هێرش و بۆردوومانانه‌وه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 28ـی ئەیلوولی 2022، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە،  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەیی ئێران.

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکاندا راگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردووەتەوە، "ئۆپەراسیۆنەکان تا لەناوبردنی هەڕەشە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکان و پابەندی بەرپرسانی هەرێم [هەرێمی کوردستان] بە بەرپرسیارێتیان، بەردەوام دەبن".