ژمارەی قوربانیانی رووداوەکەی ئەلقوش بەرزبووەوە
K24 - هەولێر:
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای نێوان ئەلقوش و بەدریک هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا روویداوە و قوربانییەکان ئەندامی یەك خێزانن.
کەسوکاری یەکێك لە قوربانییەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ژمارەی قوربانییەکان 11 کەسن کە پێكهاتوون لە (ژن و مێردێك و پێنج لە منداڵەکانیان لەگەڵ باپیریان) لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و سێ منداڵی دیکەش بریندارن.
ئاماژە بەوەشدرا، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێکی تورکی و مینی پاسێکدا بووە، خێزانەکە بە رەچەڵەک ئەرمەنین و سێ برینداری رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەروشکێ لە دهۆک کراون.