کارەبای هەندێك ناوچەی هەولێر و دهۆک دەبێتە 24 کاتژمێری

"بە لۆد و بارزۆرییەکی کەمەوە 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە"
کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی بەستنی پێوەری زیرەک
کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی بەستنی پێوەری زیرەک

K24 - هەولێر:

لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، کە بازاڕ و یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرن، پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە سیستەمی پریپەید جێبەجێکرا.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری بە سیستەمی پریپەید (پارەدانی پێشوەختە) لە دوو بازاڕی هەولێر و دهۆک و یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم هاوبەشانە بە لۆد و بارزۆرییەکی کەمەوە، 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە".

هاوکات وەزارەتی کارەبا بڵاویشیکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بەمەبەستی لە نزیکەوە گوێبستی راوبۆچوون و داواکاری کاسبکاران و خاوەن فرۆشگاکان، سەردانی بازاڕی دهۆکی کرد و گوێبستی کاسبکاران بوو.