محه‌ممه‌د بازیانی: كامیلی حاجی عه‌لی رابه‌ری شه‌رعی و یاسایی بزووتنه‌وه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ولێر و رانییه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون و كامیلی حاجی عه‌لی به رابه‌ری شه‌رعی و یاسایی بزووتنه‌وه‌كه وه‌سفكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی، محه‌ممه‌د بازیانی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا زانیاری نوێ له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه ده‌بیستن.
مه‌حه‌ممه‌د بازیانی گوتیشی، هه‌ردوو مه‌ڵه‌به‌ندی هه‌ولێر و رانییه‌ی بزووتنه‌وه‌كه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كامیلی حاجی عه‌لی، رابه‌ری شه‌رعی و یاسایی بزووتنه‌وه‌كه‌یه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كامیلی حاجی عه‌لی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه، خۆی به رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ناساند و سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كانی ناو كۆنگره‌ی ره‌تكرده‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا، رۆژی دووشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی (باڵی عیرفان عه‌بدولعه‌زیز)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12 لە رووی شەرعی، یاسایی و سیاسییەوە قبوڵکراوە و کۆتایی پێهاتووە، ئەوانەی ئێستا بە بزووتنەوەی ئیسلامی رازی نین، رێگایەکە خۆیان هەڵیانبژاردووە، دۆخی بزووتنەوەی ئیسلامی سەقامگیرە و هەموو رێگایەکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ پاراستنی شکۆ، مێژوو و مەرکەزیەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان.
له مانگی شووباتی ئه‌مساڵ، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وه‌ك رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه دیاریكرایه‌وه، كه بۆ ماوه‌ی دوو خولی پێشتریش رابه‌ری بزووتنه‌وه‌كه بووه.