عێراق لە مانگێکدا حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردووە
K24 - هەولێر:
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، هاوردەی نەوتیان لە عێراق لە مانگی ئەیلوولدا حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.
فەرمانگەکە لە نوێترین خشتەیدا بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا عێراق حەوت ملیۆن و 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەناردەی ئەمەریکا کردووە و لەسەر ئاستی رۆژانە 235 هەزار بەرمیل نەوت بووە، کە بەراورد بە مانگی ئابی پێش خۆی دابەزیوە، کە حەوت ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمەریکا کردبوو.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، عێراق سێیەم دابینکەری نەوت بووە بۆ ئەمەریکا لە مانگی ئەیلوولدا، کە دوای هەریەکە لە وڵاتانی کەنەدا و مەکسیک و سعوودیە دێت.