نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ‌ كونسوڵى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتيى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان | وێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتيى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان | وێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتيى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتيى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێرۆزبايى له‌ عوسمان داوود ئه‌لداوود كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌وه‌دان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌ركردايه‌تيى كوێت دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و هاوكارى و يارمه‌تييه‌ مرۆييانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانيان كردووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2022/10/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتيى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها وێڕاى نيشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌وه‌دان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌ركردايه‌تيى كوێت دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و هاوكارى و يارمه‌تييه‌ مرۆييانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانيان كردووه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبەكاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هيواى خواست بتوانێت په‌ره‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كوێت بدات.

دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو، تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌، بۆ هه‌موو لايه‌ك گرنگه‌.