بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی کورد هه‌یه‌ لە بەغدا

كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگووه‌كان له‌ عێراق
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگووه‌كان له‌ عێراق

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوایان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هه‌یه‌ لە بەغدا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگووه‌كان له‌ عێراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرده‌وه‌ كه‌ جێیی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت.

بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، یه‌كێتی نه‌ك ته‌نها بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هەبووە لە بەغدا.

زیاتر گوتی، پۆستی سەرۆک کۆماریش هەر لە چوارچێوەی هه‌وڵدانه‌كانی یه‌كێتییه‌ بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد.