لە سلێمانی نزیکەی 700 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

.
.

K24 – سلێمانی

لەماوەی 24 کاتژمێردا لە سلێمانی 700 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دکتۆر بەختیار، پزیشکی منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە کوردستان24ی رایگەیاند: "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 700 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون".

گوتیشی: "ساڵانە ئەو پەتایە هەیە، بەڵام وەکو تیبینمیان کردووە ئەمساڵ رێژەکە زیاترە، یەکێک لە هۆکارەکانیش گۆڕانکاری کەشوهەوای وەرزی و تێکەڵبوونی منداڵانە لە قوتابخانە و باخچەی ساوایان".

ئەو پزیشکە رێنمایی دایک و باوکان دەکات، ئاگاداری منداڵەکانیان بن لە پاک و خاوێنی و خواردنی دەرەوە، بەتایبەتی شتی سەر دانەپۆشرا، هەروەها ماسک ببەستن، بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە بەربڵاوتر نەبێت.