ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی وه‌زیری دارایی له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه به نایاسایی وه‌سفكرد و كۆتاییهێنا به راسپاردنه‌كه‌ی هێنا له‌و پۆسته‌دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به بریاری ژماره (16)ی ساڵی 2022، فه‌رمانی لادانی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت واژووكرد.
له بڕیاره‌كه‌ی حه‌لبووسیدا، ئاماژه به پاڵپشتیكردن به مادده‌كانی (61 و 66)ی ده‌ستووركردووه، كه له دانشیتنی ژماره 5ی رۆژی (11ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریداوه به لادانی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له پۆستی وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت.
له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، به‌پرسیاریه‌تی وه‌زیری دارایی بریتییه له چاودێریكردنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه دارایی و ژمێریارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا، وه‌زیری نه‌وت خۆی به‌رپرسه له گرنگترین داهاتی وڵات كه نه‌وته، بۆیه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و بێلایه‌نه‌ییه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه داراییه‌كاندا.
رۆژی 16ی ئاب/ئۆگێستی 2022، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌لی عه‌لاوی له پۆستی وه‌زیری دارایی په‌سه‌ندكرد و دواتر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركه راسپارد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، كه‌سێكی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته رابسپێرێت.