له‌ سه‌نته‌ره‌كانی دڵ بێبه‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌م توێژه‌ ده‌كرێت

نەشتەرگەری دڵ
نەشتەرگەری دڵ

K24 - هەولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، لەسەنتەرەکانی دڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ توێژێكی فراوانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كاته‌ بێبه‌رامبه‌ر.

ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی (کار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) له‌گه‌ڵ (وەزارەتی تەندروستی)، پشکنین، نەشتەرگەری و چارەسەری تەندرووستی بێبه‌رامبه‌ر بۆ کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، ده‌كرێت.

بە گوێره‌ی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، بە پشتگیری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی (کار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) به‌ ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی، لە سەنتەرەکانی دڵ، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بێبەرامبەر پشکنین، نەشتەرگەری، چارەسەری تەندرووستی، بۆ کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، ئەنجامدەدرێت.