حكومه‌تی عێراق تا 20 رۆژی دیكه پشكی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لە چوارچێوەى ڕێکەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی نەوتی عێراق، تا سه‌ری مانگی داهاتوو پشکى هەرێمی کوردستان له نه‌وتی سپی دابینده‌كات كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 257 ملیۆن لیتره.
فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه، له 15ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆتاییدێت.
سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ساڵی پاریش له‌سه‌ر ناردنی هه‌مان بڕی سووته‌مه‌نی رێككه‌وتن كرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ته‌نها بڕی 65 ملیۆن لیتری بۆ هه‌رێم نارد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.