داعش ماڵه‌كانی فه‌للوجه‌ی كردبوو به زیندان
K24 – هه‌ولێر:
له نێو یه‌كێك له ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری فه‌للوجه‌دا،له ده‌ره‌وه خانووه‌كه وه‌ك جوانترین خانووی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه ده‌بینرێت، به‌ڵام له ژووره‌وه زیندانێكی داعش بووه و سه‌دان كه‌سی تێدا ئه‌شكه‌نجه‌دراوه.
عه‌قید هه‌یسه‌م غازی، یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هه‌واڵگری عێراقه كه چووه‌ته ناو ئه‌و ماڵه زیندانه‌وه و هێزه‌كه‌ی ئه‌وان كه ناوی "فیرقه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرایه" و سه‌ر به پۆلیسی عێراقه،ئه‌و زیندانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره له ناو ئه‌و ژووره‌دا به‌و شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی" له پشت شیشه‌كانه‌وه هه‌ست به هه‌ناسه و ئازاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌یت كه له‌م جێگایه‌دا به‌ند كراوون و ئازار دراوون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه له وێنه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه هه‌روه‌ها گوتویه‌تی" لێره هه‌واش خنكێنه‌ره،هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا جێگه‌ی ئه‌م زیندانه ژوورێكی دانیشتن بووه، به‌ڵام وایلێكراوه كه ده‌چیته ژووره‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت ده‌خنكێیت.
باسی له‌وه‌ش كردووه ئاسه‌واری سوتان و بوونی جل و به‌رگ و كه‌لوپه‌لێكی زۆر له‌و جێگه‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی ئه‌م زیندانه به‌قه‌د ته‌مه‌نی داعش بووه له فه‌للوجه، كه زیاتر له دوو ساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا گرتبوو.
عه‌قید هه‌یسه‌م هه‌روه‌ها گوتویه‌تی، هێزه‌كه‌یان به‌ڵگه و نوسراوی زۆری له‌و جێگه‌دا ده‌ستكه‌وتووه كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی له‌و جێگه‌یه‌دا زیندانی كراوون،به‌شێك له‌و كه‌سانه‌شی سه‌ر به داعش بوون و كێشه‌یان هه‌بووه هێنراونه‌ته ئه‌م زیندانه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره باسی له‌وه كردووه كه دڵنیان له‌وه‌ی له به‌شێكی دیكه‌ی خانووه‌كانی فه‌للوجه‌دا زیندان و جێگای هاوشێوه هه‌یه و له نێوان خانووه‌كانیشدا داعش كونی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی جموجوڵ بكه‌ن و خۆیان له فڕۆكه‌كان بشارنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چی به‌سه‌ر به‌ندكراوه‌كانی ناو ئه‌و گرتوخانه‌یه هاتووه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره عێراقییه ده‌ڵێت" كاتێك هێزه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و جێگه‌یه به ته‌واوی چۆڵكراوه و كه‌سیان تێدا نه‌دۆزیووه‌ته‌وه.
ئه‌و پێیوایه به‌شێك له‌و زیندانییانه به‌رله‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان بگه شوێنه‌كه گواستراونه‌ته‌وه، یان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له سێداره دراوون، هه‌رچه‌نده هیچ ته‌رمێك له‌و جێگه‌یه‌دا بوونی نه‌بووه.
عه‌قید هه‌یسه‌م هه‌روه‌ها گوتویه‌تیو هه‌رچه‌نده له‌ناو زیندانه‌كه‌دا هیچ ته‌رمێك نه‌بووه،به‌ڵام له مه‌یدانێكی ئه‌و دیوو خانووه‌كه‌وه له ته‌نیشت قوتابخانه‌یه‌كدا،بۆنی لاشه‌كان، مێشكی مرۆڤ كاس ده‌كات،و به پێی قسه‌ی ئه‌و ته‌رمی زیاتر له 7 كه‌س خراوه‌ته چاڵێكی بچووكی ئه‌و دیو زیندانه‌كه‌وه.