فیلمی ئه‌زموون له پێشبڕكێی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌شدارده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
"ئه‌زموون"، فیلمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و باس له كێشه و ئازاره‌كانی ژن له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له ده‌رهێنانی (شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی)ـیه، به‌شداره له پێشبڕكێی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ساڵی 2023.
تا ئێستا ئه‌و فیلمه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیشدا، چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه، وه‌ك خه‌ڵاتی كارلۆڤی له چیك، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له فێستیڤاڵی تیران له ئه‌لبانیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فێستیڤاڵی ڤیكتۆریا له كه‌نه‌دا، خه‌ڵاتی ژوورییێ له فێستیڤاڵی مۆنس له به‌لژیكا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فێستیڤاڵی سانتاباربارا له ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی UNDPA قاهیره و خه‌ڵاتی باشترین فیلم له له‌نده‌ن.
ئه‌مه جاری دووه‌مه فیلمه‌كانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی ده‌چێته پێشبڕكێی خه‌ڵاتی ئۆسكار، كه یه‌كه‌مین فیلمی (بیروه‌رییێن سه‌ر به‌ری) بوو له 2015 چووه ناو پێشبڕكێكه‌وه.