كتێبی (پارتی و بارزانی له ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی ژینی سلێمانی) چاپدەکرێت

K24 – هه‌ولێر:
كتێبی (پارتی و بارزانی له ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی ژینی سلێمانی)، له نووسین و ئاماده‌كردنی زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی چاپدەکرێت.
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، به کوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێستا سه‌رقاڵی چاپكردنی كتێبێكی گرنگی مێژوویی و دیكۆمێنتارییم، به ناوی (پارتی و بارزانی له ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی ژینی سلێمانی)، كه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی گرنگی زیاتر له 63 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆی تایبه‌ت به پارتی دیموكراتی كوردستان، بارزانی و بارزانییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه له رابردوودا له رۆژنامه‌ی (ژین) بڵاوكراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌م كتێبه به قه‌باره‌یه‌كی باشی ره‌نگاوڕه‌نگ و به تیراژی دوو هه‌زار دانه و (720) لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ی فۆڕ چاپده‌كرێت و به‌م نزیكانه ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران".