رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: له‌پێناو ته‌وافقی نیشتمانی خۆم له‌ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كشانده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگه‌یاند و ده‌ڵێت: له‌پێناو ته‌وافقی نیشتمانی خۆم له‌ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كشانده‌وه‌.  

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ تویتێكدا راگه‌یاند: بەمەبەستی بەدەستهێنانی کۆدەنگی نیشتمانی و خزمەتکردنی بەرژەوەندی وڵات و هاووڵاتیان، داواکارییەکم پێشکەشکرد بۆ کشانەوە له‌ کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆکكۆمار.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌یدا سوپاسی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات بۆ متمانەپێدان به‌ كاندیدكردنیان بۆ ئه‌و پۆسته‌.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هاتووه‌: سوپاس بۆ هاوپەیمانە سیاسی و دۆستەکانمان و، هەموو ئەو کەسانەی لە ماوەی کاندیدکردنمدا پشتگیریان کردم.

تویته‌كه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
تویته‌كه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د