به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پیرۆزبایی ده‌رچوونی له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆكی نوێی كۆماری عێراق كرد.
به‌رهه‌م ساڵح له تویتێكدا نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی له سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو، عه‌بدول له‌تیف ره‌شید ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ ده‌خوازم.
ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، له كۆی 269 نوێنه‌ر، ده‌نگی 99 نوێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا و له به‌رامبه‌ردا له‌تیف ره‌شید ده‌نگی 162 نوێنه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی نوێی كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.