سه‌رۆكی ئێران پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئێران به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئێران هیوای خواستووه، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق رۆلی هه‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌یان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا، ئیبراهیم ره‌ئیسی جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.