پوتن: گفتوگۆ لەگەڵ بایدن بە پێویست نازانم

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا

K24 - هەولێر:

لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن بەهۆی چەند بابەتێکەوە گرژی زیاتر بەخۆوە دەبینن، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لەو باوەڕەدایە کە پێویستی بە گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی، جۆ بایدن نییە.

پوتن سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بایدن لە دیداری لوتکەی G20 لە مانگی داهاتوو، گوتی: ئێمە دەبێت پرسیار لەو بکەین، کە ئایا ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ من بکات یان نا؟ بەراستی بڵێم، من گفتوگۆکە بە پێویست نازانم".

ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە دیداری لوتکەی G20 نەداوە.

سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا، پوتن ئەوەی خستەڕوو، "مۆسکۆ بۆ بەهێزکردنی لەشکرکێشییەکەی لە ئۆکرانیا، پلانی زیادکردنی ژمارەی سەربازە یەدەگەکانی نییە".

لەلای خۆیەوە، جۆ بایدن لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، "هیچ نیازێکی نییە" لەگەڵ پوتین کۆببێتەوە بەڵام ئەگەری گفتوگۆکردنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا رەت نەکردەوە.