روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شیده‌وه ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه، روونكردنه‌وه ده‌درێت.
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان24ی راگه‌یاند، ته‌ندروستی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، زۆرباشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شیده‌وه، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.
وابڕیاره سه‌بی یه‌كشه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له مه‌راسیمێكدا له كۆشكی سه‌لام له به‌غدای پایته‌خت، ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و لـه‌تیف ره‌شید بكرێت.