ئەمه‌ریکا به بڕی 725 ملیۆن دۆلار هاوکاریی دیكه‌ی سەربازی دەداته ئۆکرانیا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتن به بڕی 725 ملیۆن دۆلاری دیکە، هاوکاریی سەربازی دەدات به ئۆکرانیا.
لە تویتێکدا ئه‌نتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، رایگه‌یاند، بڕی 725 ملیۆن دۆلاری دیکە، وەک هاوکاریی سەربازی به ئۆکرانیا ده‌ده‌ین و ئەم پاکێجە دوای هێرشە موشەکییەکانی رووسیا بۆسەر هاووڵاتییان لە کیێڤ و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا بڕیاری لەسەردراوە.
بلینکن هەروەها دووپاتیکردەوە، ژمارەی بەڵگەکان لەسەر توندوتیژییەکانی رووسیا لەدژی ئۆکرانییەکان بەرزدەبێتەوە.
لەم پاکێجە نوێیەدا ژمارەیەکی زیاتر لە سیستەمی هایمار و چەکی جۆراوجۆری بۆ ئۆکرانیا دابیندەکرێت.
تا ئێستا ئەمه‌ریکا بە بڕی زیاتر لە 18 ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوودا هه‌ڵگیرسا. مۆسكۆ پێشتر رایگه‌یاندبووه، ئۆكرانییه‌كان، ماوه‌ی هه‌شت ساڵه خه‌ڵكی نه‌ژادڕووسی دانیشتووی ئۆكرانیا ده‌چه‌وسێننه‌وه و رێگه‌ناده‌ن خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی به رووسی ده‌دوێن، چاره‌نووسی خۆیان دیاربكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه نزیكه‌ی 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوونه و تا ئێستا پتر له 64 هه‌زار سه‌ربازی رووسی و 23 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون.