خلووسی ئاكار: زیاتر له حه‌وت ملیۆن تۆن گه‌نمی ئۆكرانیا گه‌یه‌ندراوه‌ته بازار
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 3 مانگی رابردوودا، زیاتر له 8 ملیۆن تۆن گه‌نم له ئۆكرانیاوه ره‌وانه‌ی بازار كراوه.
وتیشی: 345 كه‌شتیی بارهه‌ڵگر له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیاوه به‌ره‌و بازاره‌كانی جیهان جووڵه‌یان كردووه.
له 22ی ته‌مموزی رابردوودا، رووسیا رازی بوون رێگه به هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بدات.
رووسیا، توركیا، ئۆكرانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 22ی ته‌مموزدا رێككه‌وتن، رێگه بكرێته بۆ ئه‌وه‌ی قاتوقڕی تووشی جیهان نه‌بێت، دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بگاته بازار.
توركیا چاودێری رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی ئۆكرانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌ریای ره‌ش.