لەتیف رەشید وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەستبەکار دەبێت

لەتیف رەشید
لەتیف رەشید

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف رەشید وەک سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام بەڕێوەدەچێت.

چەکدار جەمال پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 11ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق لە کۆشکی سەلام بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان، بەشداری لە رێوڕەسمی دەسبەکاربوونی سەرۆک کۆمار دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، بەرهەم ساڵح بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا ناکات، بەڵام فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی لەتیف رەشید دەکات.