دەروازەی پێشابوور كراوەیە و ھەرێم باج وەرناگیرێت

"بە بڕیاری سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەروازەكە كراوە دەبێت و باج وەرناگرین"
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری پێشابوور رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رێگەی پێشابووركراوەتەوە و باج لەو كەسانە وەرناگیرێت كە كەلوپەل و مەڕ و ماڵات لە رۆژئاوای كوردستان بەم سنوورە دێنە ھەرێمی كوردستان.

شەوكەت بەربوھاری، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری پێشابوور لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "چوار رۆژ پێش ئێستا لە لایەن سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ئاگاداركراینەوە كە رێگە بدرێت بە ھێنانی مەڕ و ماڵات كە لە رۆژئاوای كوردستان دەھێنرێتە ھەرێمی كوردستان و باج نەخرێتە سەریان، چونكە كاری سەرەكی ئەوان ئاژەڵدارییە و ماوەیەك بوو بەھۆی نەبوونی ھاتووچۆ لەو رێگایە نەیتدەوانی بزنەكانیان بفرۆشن و كاریگەری نەرێنی كردبووە سەر ژیانی خەڵكی ناوچەكە".

گوتیشی: "دوای ھەوڵی زۆرمان لەگەڵ بەرپرسانی دەروازەی سنووری سێمالكا لە رۆژئاوای كوردستان كە مەڕ و ماڵات گومرگ نەكەن واتا پارەیان لێوەرنەگرن، بەڵام ئەوان رازی نەبوو، ھەرچەندە ئێمە رازیبووین كە ھیچ بڕە پارەیەك وەرنەگرین، كەچی ئەوان سوور بوون لەسەر قسەیان خۆیان و وەریان گرتووە".

باسی لەوەشكرد: "دوای چوار رۆژ ئەمڕۆ لە سێمالكا رێگەیاندا مەڕ و ماڵات بێتە باشووری كوردستان، بەڵام بە داخەوە باجیان خستەسەر، ئەمڕۆش پەیوەندیم بە بەڕێوەبەری خاڵی سنووری سێمالكاوە كردووە، بۆ ئەوەی پارە لە خەڵك وەرنەگرن، كەچی ھەر بەردەوامن و بۆ ھەر سەر بزنێك 6 دۆلار وەردەگرن".