كه‌ریم بێنزێما نهێنی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد
كه‌ریم بێنزێما بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری به‌ده‌ستهێنا، كریستیانۆ رۆناڵدۆش به بیسته‌م باشترین یاریزانی جیهان دیاریكرا.
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی 2022 به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و سووپه‌ری ئه‌ورووپای به‌ده‌ستهێنا خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری به‌ده‌ستهێنا.
كه‌ریم بێنزێما له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند له منداڵییه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستم هاتووه‌ته پێش، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵم داوه ته‌سلیم نه‌بم، هه‌ر ئه‌وه‌ش نهێنی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئالێكسیا پۆتیێاس یاریزانی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بۆ ئاستی خانمان برده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له ریزبه‌ندی بیسته‌م باشترین یاریزانی 2022 هات، لیۆنێل مێسیش بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 16 ساڵ ناوی له هیچ پله‌یه‌كی ریزبه‌ندییه‌كه‌دا نه‌بوو.
سادیۆ مانێ خه‌ڵاتی سوكراتیسی به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداریی له زۆرترین كاری خێرخوازی كردووه. لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستێره‌ی پۆڵه‌ندی خه‌ڵاتی گێرد موله‌ری برده‌وه تایبه‌ت به باشترین هێرشبه‌ری ساڵ.