ئەمریكا: لە ماوەی 14 مانگی داھاتوودا كۆتایی بە داعش دێت
K24 - ھەولێر
برێت مەكگۆرك، نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاندووە كە لەماوەی 14 مانگی داھاتوودا كۆتایی بە داعش دێت لە عێراق و سووریا، ئەمەش پێچەوانەی لێدوانەكانی پێشووی ئەو وڵاتە كە باس لەوە دەكرا لەناوچوونی داعش سێ ساڵی دیكە دەخایەنێت. دەشڵێت داوامان لە عەبادی كردووە كۆنتڕۆڵی ناوچەكان بداتە دەست خەڵكی ئەو ناوچانە.