وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: تا ئێستا به‌غدا نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌تی عێراق هیچ بڕه نه‌وتێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (به‌وه‌كاله‌ت) به كوردستان24ـی راگه‌یاند، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌دوایین سه‌ردانی بۆ شاری هه‌ولێر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون 15ـی ئه‌م مانگه نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام به‌گوته‌ی كه‌مال محه‌ممه‌د، "تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێك له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردراوه."
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك به‌رمیلی نه‌وتی سپی به 284 هه‌زار دینار ده‌كڕێت، به‌ڵام به 100 هه‌زار دینار ده‌یداته هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، واتا 65%ـی نرخه‌كه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، 35%ـی دیكه‌ش هاووڵاتییان نرخه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
ئه‌م لێداونه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان (به‌وه‌كاڵه‌ت) له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌وت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، 20ـی ئه‌م مانگه دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای پێنجوێن ده‌ستپێده‌كات، کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی لێكراوه و، بۆ هەرخێزانێك بڕی 200 لیتر بەنرخی 103،500 دیناری عێراقی ده‌بێت.