فلۆرێنتینۆ پێرێز به په‌یامێك به‌شداریی له دادگاییكردنی نێیمار كرد
نێیمار داسیلڤا لەسەر کەیسی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا دادگایی دەکرێت و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدیش روونكردنه‌وه بۆ دادگا دا و به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ به‌رگری له نێیمار كرد.
دوێنێ دووشه‌ممه، له شاری بارسێلۆنا دادگاییكردنی نێیمار به ئاماده‌بوونی دایك و باوكی ده‌ستیپێكرد و تا كۆتایی ئه‌م مانگه دادگاییكردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
نێیمار داسیلڤا یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لەسەر کەیسی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بلاوگرانا دادگایی دەکرێت، بێجگە لەو یاریزانە هەر یەکە لە ساندرۆ رۆسێل و جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ هەردوو سەرۆکی پێشووی یانە کەتەلۆنیەکەش لە دادگا ئاماده‌بوون و تێوه‌گلاون به سه‌رپێچی یاسایی له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، 18 کەس وەکو شاهید لەم دانیشتنەی دادگا ئامادەبن کە یەکێکیان فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریده كه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ به‌شداریی كرد و روونكردنه‌وه‌ی دا.
هەندێک بەڵگەنامە دەریدەخەن کە لە ساڵی 2011 ساندرۆ ڕوسیل و باوکی نێیمار گرێبەستێکی واژۆ کردووە، دوو ساڵ پێش ئەوەی یاریزانەکە لە سانتۆسەوە بچێتە بارسێلۆنا، واژۆکردنی ئەمجۆرە گرێبەستانە پێچەوانەی یاساکانی فیفایە و سزاکەشی زیندانیکردنە.
فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید روونكردنه‌وه‌ی بۆ دادگا دا و رایگه‌یاند كه ئه‌و نێیمار ناناسێت و قسه‌ی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه.
پێرێز ده‌شڵێت: راسته ئێمه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌مان هه‌بوو، له ساڵی 2011 ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی سانتۆس كرد، به‌ڵام سه‌رینه‌گرت.
پێرێز گوتیشی: 18 ساڵه له مه‌دریدم هه‌موو ئۆفه‌ره‌كانمان شه‌فاف و رون بووه‌وه له لایه‌ن ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌مان جێبه‌جێكراوه، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كی زۆر به‌شدارییم له گفتووگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك نه‌كردووه، ئه‌وكات له‌بیرمه كه ئۆفه‌ره‌كه‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار پێشكه‌شی سانتۆس كرد هه‌ستمان به‌وه نه‌كرد كه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا رازیبووه، چونكه ئه‌وكات ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌مان كردبا ده‌بوو پێبژاردن به بارسێلۆنا بده‌ین.
نیێیمار له ناوه‌راستی ساڵی 2013 یانه‌ی سانتۆسی جێهێشت و به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، دواتر له هاوینی 2017 له یانه‌ی بارسێلۆنا روویكرده پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 160 یاری، 112 گۆڵ و 69 ئاسیستی كردووه.